ڕێونوێنیكردن بۆ نێو كۆمه‌ڵگا چییه؟
ڕێونوێنیكردن بۆ نێو كۆمه‌ڵگا بریتییه له خولێكی فێركاری ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای سویدی، بۆ تۆ كه تازه نیشته‌جێی ئه‌م ووڵاته‌ی. تۆ زانیاری به‌ده‌ست ده‌هێنیت له‌سه‌ر ئه‌رك و مافه‌كانت، ده‌رباره‌ی دیموكراسییه‌تی سویدی و چۆنیه‌تی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگای سویدی. ئامانج له خوله‌كه ئاسان كردنی تێگه‌یشتن و ئاوێته بوونه له‌ناو كۆمه‌ڵگای سویدی دا.
فێركارییه‌كه به زمانی زگماكی خۆت، یان به زمانێكی تر ده‌گوترێته‌وه كه شاره‌زاییت تیایدا هه‌یه و ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت. تۆ ده‌توانیت گوێ بگریت، پرسیار ئاڕاسته بكه‌یت و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكه‌یت. پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه دیپلۆمێك به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
كێ ده‌توانێت به‌شداری بكات له خوله‌كه‌دا؟
خولی ڕێونوێنیكردن بۆ نێو كۆمه‌ڵگا به خۆڕاییه‌و بۆ تۆیه كه ته‌مه‌نت له نێوان ١٨-٦٤ساڵدایه، تازه‌یت له سوید و پلانی دامه‌زراندنت هه‌یه یاخود یاوه‌ری په‌ناهه‌نده‌یه‌كی .
مافی به‌شداری كردنت له خوله‌كه‌دا نییه ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كی سویسرا بیت یاخودیه‌كێك له ووڵاتانی – ESS، كۆچبه‌ری كاركه‌ری یان به سه‌ردانی خوێندن/ توێژینه‌وه له‌م ووڵاته‌ی.
خوله‌كه ده‌رباره‌ی چییه؟
خوله‌كه چه‌ند بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراسی، ئه‌رك و مافه‌كانی تاكه‌كه‌سی هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی شێوازی ژیانی ڕۆژانه و چۆنیه‌ت ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگای سویدی.
خوله‌كه ئه‌م هه‌شت بابه‌ته له‌خۆ ده‌گرێت:
١- هاتن بۆ سوید
٢- ژیان له سوید
٣- پشتیوانی كردنی كه‌سێك و په‌ره‌پێدانی له سوید
٤- مافی تاكه‌كه‌سی و ئه‌ركه‌كانی
٥- هه‌بوونی خێزانێك و ژیان له‌گه‌ڵ منداڵان له سوید
٦- هه‌بوونی كاریگه‌ری له سوید
٧- ئاگاداربوون له ته‌ندروستی كه‌سێك له سوید
٨- پیری له سوید
ناو نوسین
ئه‌گه‌ر پلانی دامه‌زراندنت هه‌یه له ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری دامه‌زراندنی حكومی ئاربێتسفۆرمێدلینگین (Arbetsförmedlingen) ئه‌وا به‌رپرسی دامه‌زراندنه‌كه‌ت له خوله‌كه ناونوست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر یاوه‌ری په‌ناهه‌نده‌یه‌كی ئه‌وا ئه‌توانی خۆت ناونوس بكه‌یت له خوله‌كه‌دا له ڕێگه‌ی فۆڕمی ناونوسكردنه وه كه له‌م په‌یجه‌دا ئه‌یدۆزیته‌وه له ژێر ناونیشانی ”خۆناونوسکردن ”.